ڕێژەی مردن بەهۆی زەهایمەرەوە لە هەڵكشاندایە
زەهایمەر یەكێكە لەو نەخۆشیانەی بەشێوەیەكی بەرچاو لەنێو بەتەمەنەكاندا بڵاوە و بەپێی ئامارێكی نوێی دەزگا تەندروستییەكانی ئەمریكاش، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن لەو وڵاتەدا بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد یكردووە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لەنێوان ساڵانی 1999 بۆ ساڵی 2014 ڕێژەی مردن بەهۆی زەهایمەرەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، پێشبینی هەڵكشانی زیاتری ئەو ڕێژەیەش دەكرێت.
بەپێی ئامارەكان لەئێستادا زیاتر لە پێنج ملیۆن و نیو لە بەتەمەنەكانی ئەمریكا بەدەست نەخۆشی زەهایمەرەوە دەناڵێنن، ئەو ژمارەیەش بەڕێژەی %55 زیادی كردووە بەراورد بە 20 ساڵ پێش ئێستا.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرایان كردووە كەسانێكی زۆر لە بەتەمەنەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن، بەجۆرێك ئێستا زەهایمەر بە شەشەم هۆكاری مردن دادەنرێت لە ئەمریكادا.
پێشتر چەند توێژینەوەیەكی دیكە ئاشكرایان كردبوو پەیڕەوكردنی شێوازی ژیانێكی تەندروست وەك وەرزشكردن و خواردنی سەوزە و میوەكان، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر كەمدەكەنەوە.
خوێندراوەتەوە714