زیانێکی گەورەی کەمخەوی ئاشکرا دەبێت
توێژەرانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەن لەوەی کەمخەوی زیانێکی گەورەی هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەسەر ١٦٥١ کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر دەخەون ناوچەی کەمەریان ٣ سانتیمەتر زیادی کردوە، وەک لەو کەسانەی بۆ ماوەی ٩ کاتژمێر دەخەون.
توێژەران هۆکاری کەمخەوی دەگەڕێننەوە بۆ کەمی بڕی کۆلیستڕۆڵە لە خوێندا، کە لەمەوە بەرگری لەش لاواز دەبێت و ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەبێت.
لورا هاردی توێژەر لەزانکۆی لیدز دەڵێت ئەو کەسانەی کەم دەخەون کێشی لەشیان زیاد دەکات و بەمەش دەبێتە هۆی چەند نەخۆشییەک .
دەشڵێت پرسیاریان لە چەند کەسێك کردوە کە رۆژانە چەند کاتژمێر دەخەون، بەڵام دەبینن کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی کە جیاوازە.
توێژەران ڕێنمایی دەکەن کە رۆژانە پێویستە ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بخەویت، چونکە کەمخەوی دەبێتە هۆی زیادبونی کێش و خاوبوونەوەی کاروچالاکییەکانی مێشک و هەست کردن بە ماندویی و کرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولکەکانی لەش و رەش بوونەوەژێر چاو هتد.....
خوێندراوەتەوە3339