ته‌ندروستی

ئایسكرێمی شیر بەرەو كەمبونەوە دەڕوات

لەسەر ئاستی جیهان ڕێژەی بەكارهێنانی ئەو ئایسكرێمانە بەرەو كەمبونەوە دەڕۆن كە لە شیر دروستدەكرێن .

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بی بی سی لە ئێستادا گەنجان زیاتر ئەو جۆرە ئایسكرێمانە دەكڕن كە بەرهەمی شیرەمەنی تێدا نیە و بە تەندروست تری دەزانن , لە ئێستاشدا  كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئایسكرێم گرنگی بەو جوە ئایسكرێمانە دەدەن كە شیر لە پێكهاتەكەیاندا نیە و لە بری شیرەمەنی بادەم و جۆرەكانی چەرەس و گوێزی هیندی و كرامێلیان بۆ جۆرەكانی ئایسكرێم زیاد كردووە ،  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپانیاكان ڕیكلام بۆ ئەو بەرهەمانەیان ناكەن كە بە تەواوەتی بەرهەمی ڕوەكی بن .

لەگەڵ زیاد بونی ژمارەی ئەو كەسانەی كە بایەخ بەو جۆرە  ئایسكرێمانە دەدەن كە بەرهەمی شیرەمەنیان تێدا نی یە ، لە ئێستادا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئایسكرێم ، هەوڵ دەدەن خواردنی بەرهەمە شیریەكان كەم بكەنەوە ,هەندێك لە كۆمپانیاكانیش بەتایبەت كۆمپانیاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان  ئەو حاڵەتەیان لە چۆنیەتی بەرهەمهێنان لە بەرچاوگرتووە .

پسپۆڕێكی بواری خواردن و خواردنەوەش ئاشكرای كردووە كە  لە كۆی 10 كەسی ئیتاڵی سێ‌ كەس و لە كۆی 5 كەسی فەرەنسی یەك كەس بەكارهێنانی شیرەمەنیەكانیان كەمكردۆتەوە .

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1694