ته‌ندروستی

مەترسیەكانی تەنگەنەفەسی لە كاتی خەوتندا

تەنگەنەفەسی یەكێكە لە گرفتە دیارەكانی بەشێك لە هاوڵاتیان ، هەر بۆیە بۆ رزگاربوون لەم حاڵەتە پسپۆڕانی بواری تەندروستی چەند رێنماییەك دەخەنەڕوو كە دیارترینیان دابەزاندنی كێشی لەشە تاوەكوە ئەو كەسانە لە كێشەی تەنگەنەفەسی كاتی خەوتن ڕزگاریان ببێت و خەوێكی ئارام بكەن . 

تەنگە نەفەسی لە كاتی خەوتندا ئەو كێشە تەندروستیەیە  كە كاریگەری لەسەر %24 ی پیاوان و %9ی ژنان دروست دەكات , هۆكارەكانیشی زۆرن لەوانە كێشی زیاد و هەوكردنی لەوزەتێن یاخود جیاوازی شێوەی قوڕگ , ئەو كەسانەش كە بەدەست ئەم كێشە تەندروستیەوە دەناڵێنن لە كاتی خەوتنیاندا هەناسەیان بۆ 10 چركە یاخود زیاتر دەوەستێت , ڕەنگە ئەم حاڵەتەش سەدان جار لە یەك شەودا دوبارە ببێتەوە و دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێن و ماندوكردنی دڵ , بەمەش خەوتنی ئەو كەسە تەواو نابێت و خەوەكەی پچر پچر دەبێت،  پچڕانی خەویش ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتەی دەماغ زیاتر دەكات , بۆیە پزیشكەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن  بۆ رۆزگار بوون لە كێشەی تەنگەنەفەسی واز لە جگەرە كێشان بهێنن و ئامێری هەناسەدان بەكاربهێنن و كێشی لەشیان دابەزێنن .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1974