ته‌ندروستی

گه‌رمیان: لیژنه‌یه‌ك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كولێرا پێكده‌هێنرێت

ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كولێرا لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت..

ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوانداره‌كانی‌ سنوره‌كه‌ كۆبوه‌وه‌و بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كولێرا پێكبهێنرێت و چاودێری‌ خواردن و سه‌وزه‌ و میوه‌ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو  به‌ وردی‌ بكرێت.

سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێستا له‌ ناوچه‌كانی‌ خواروی‌ عێراق چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ نه‌خۆشی‌ كولێرا تۆماركراون و  ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانیش  لیژنه‌یه‌كی له‌ فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كولێره‌ پێكهێناوه‌.

وتیشی‌: لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ گه‌رمیان به‌ تایبه‌ت ته‌ندروستی‌ و ئاو  هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1054