ته‌ندروستی

بەریتانیا؛ بەهۆی جگەرەی ئەلكترۆنیەوە رێژەی جگەرەكێشان كەمدەبێتەوە

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە زیاتر لە نیوەی ئەو كەسانەی جگەرەی ئەلكترۆنیان بەكارهێناوە لە بەڕیتانیا , وازیان لە جگەرەكێشان هێناوە .

توێژینەوەكە لەسەر 12 هەزار كەس ئەنجامدراوەو دەركەوتووە كە نزیكەی  1 ملیۆن و 500 هەزار كەس  كە پێشتر جگەرەی ئەلكترۆنیان بەكارهێناوە وازیان لە جگەرە كێشان هێناوە.

ڕێكخراوی (ئاكشن ئۆن سمۆكینگ ئاند هێلس) ی دژ بە جگەرە كێشان ڕایگەیاندووە , بیرۆكەی ئەوەی كە جگەرەی ئەلكترۆنی مەترسی بۆ سەر تەندروستی كەمترە هێشتا نەگەشتۆتە هەمو ئەو كەسانەی كە جگەرە كێشن و تاوەكو ئێستاش نزیكەی 9 ملیۆن كەسی جگەرەكێش لە بەڕیتانیا بونی هەیە , ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە جگەرەی ئەلكترۆنی زیانەكانی كەمترە وەك لەو جگەرە ئاساییەی بە شێوەیەكی گشتی دەكێشرێت .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە684