ته‌ندروستی

بیبەری توون مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ماددەكانی پێكهاتەی بیبەری توون چەندین سودیان بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكەنەوە.

توێژینەوەیەك كە چەند پسپۆڕێكی كەنەدی ئەنجامیانداوە دەریخستووە كە هەفتانە دووجار خواردنی بیبەری توون لەگەڵ ژەمەكانی ناخواردندا، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات.

لەلایەكی دیكەوە توێژینەوەیەكی نێوان هەردوو زانكۆی كالیفۆڕنیای ئەمریكی و كیۆی ژاپۆنی دەریخستووە ،كە ماددەی كاپسینی پێكهاتەی بیبەری توون، جگە لەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەمدەكاتەوە، كاریگەری لەسەر ڕیخۆڵەكان هەیە و لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەیانپارێزێت.

پێشتر توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای كردبوو، بیبەری  تون رێگری دەكات لە دروستبوون و كۆبونەوەی چەوری لەنێو خوێن و مولولەكانیدا،  بەمەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك كەمدەبێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1810