هەمەڕەنگ

رێكخراوێك ژنانی رۆژئاوای كوردستان ‌و ژنانی هەڵەبجە كۆدەكاتەوە

ژنانی ئاوارە‌و ژنانی هەڵەبجە كاری فەرهەنگی ‌و كلتوری پێكەوە ئەنجامدەدەن

ژنانی هەڵەبجە لەگەڵ ژنانی رۆژئاوای كوردستان، لەناو رێكخراوێكدا كۆبونەتەوە‌و لەرێگەی كارە دەستیەكانی خۆیانەوە كار بۆ تێكەڵكردنی فەرهەنگ و كلتوری باشور‌و رۆژئاوای كوردستان دەكەن.

لێرە تەنها چالاكییەك نیە بۆ دەستڕەنگینی خانمان، بەڵكو تێكەڵ بونی چەندین زمان و كلتور و فەرهەنگی جیاوازە كە كۆی كردونەتەوە. لێرەدا هەر یەكێكە لەم خانمانە دەیانەوێت فەرهەنگی ناوچە جیاوازەكانی خۆیان نمایش بكەن.

ئەم خانمانە كە كۆچبەری كوردانی سوریا و ئاوارەكانی خواروی عێراق و موسڵن لەگەڵ خانمانی هەڵەبجە لە ڕێكخراوی نوێ دەیانەوێت فەرهەنگ و كلتورەكان تێكەڵ بكەن ‌و سود لە كلتوری و زمانی یەكتر ببینن.

خانمانی هەڵەبجە دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم ڕێكخراوەوە، هاوڵاتیانی خواروی عێراق و كوردانی سوریا هەست بە ئاوارەیی نەكەن و لە ئازارەكانیان كەم بكەنەوە بە ئاڵوگۆڕی كلتوری و فەرهەنگی ژیانێكی ئاسودە و پێكەوە لەگەڵیان ژیان بەرنەسەر .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە341