هەمەڕەنگ

جوله‌مێرگ: له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان خلیسكێنه‌ی‌ سه‌ر به‌فر ده‌كرێت

جوله‌مێرگ: هاوڵاتیانی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ توركیا روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌‌

به‌هۆی‌ بوونی‌ به‌فرێكی‌ زۆره‌وه‌ هه‌موو زستانێك له‌ پارێزگای‌ جوله‌مێرگی‌ باكوری‌ كوردستان یاری‌ خلیسكێنه‌ی‌ سه‌ر به‌فر و چه‌ندین یاری دیكه‌ی‌ سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێن..

به‌ڕێوه‌چوونی‌ یاری‌ و وه‌رزشه‌كانی‌ سه‌ر به‌فر، دیمه‌نێكی‌ جوانی‌ به‌خشیوه‌ به‌ ناوچه‌كه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ساڵانه‌ و له‌م وه‌رزه‌دا له‌ توركیا و ده‌ره‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ گه‌شتیاران سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن...

ساڵانه‌ له‌ وه‌رزی ستاندا به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت و له‌ هه‌ندێك  ناوچه‌ی شاخاوی‌ پارێزگاكه‌ به‌فر چوار مه‌تر كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت..

ئێره‌ ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری مێرگا بۆتانه‌ كه‌ ١٢ كیلۆمه‌تر له‌ له‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ جوله‌مێرگه‌وه‌ دووره‌ و هاوڵاتیانی‌ جوله‌مێرگ و شارو شارۆچكه‌كانی‌ دیكه‌ بۆ یاری‌ خلیسكێنه‌ی‌ سه‌ر به‌فر روویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌..

گه‌شتیاران و وه‌رزشكاران به‌زۆری‌  له‌ رۆژانی پشوودا شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ یاری‌ خلیسكێنه‌ی‌ سه‌ر به‌فرو یاریه‌كانی‌ تر  كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری مێرگا بۆتان  دوو هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تر له‌ ئاستی رووی‌ ده‌ریاوه‌ به‌زره‌ و ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر به‌فری لێ كۆبووه‌ته‌وه‌. 

 ره‌شید گولداڵ , به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوانی جوله‌مێرگ ده‌ڵێت: بونی‌ به‌فرێكی‌ زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاسانی‌ یارییه‌كانی‌ سه‌ر به‌فر له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێن..

 ناوچه‌ی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فری مێرگا بۆتان له‌ جوله‌مێرگ هه‌موو زستانێك ده‌بێته‌ شوێنی‌ یاری و خلیسكێنه‌ی‌ سه‌ر به‌فر, زستانی‌ رابردوش فێستیڤاڵی به‌فری‌ تێدا ئه‌نجامدرا و یه‌كه‌مینه‌كانی‌ پێشبڕكێی‌ خلیسكێنه‌ی‌ سه‌ر به‌فر خه‌ڵات كران.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1266