هەمەڕەنگ

ترەمپ خێزانێک لە ئەفغاستان ئاوارە دەکات

لە گوندێكی دورەدەستی وڵاتی ئەفغانستان دوو ساڵ لەمەوبەر منداڵێك لەدایكبوو، بەهۆی ئەوەی منداڵەكە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو قژی زەرد بوو، بەو بۆنەیەوە باوكی ناوی  لێنا دۆناڵد ترەمپ.

دیارە باپیری منداڵەكە نارەزایی زۆری دەربری بەوەی كورەزاكەی ناوێكی بیانی لێنراوە، تەنانەت مەلای مزگەوتی ئەو گوندە وتاری هەینی تایبەتبوو بە ناوی ئەو منداڵە.

 بۆیە دایك و باوكی منداڵەكە بەناچاری گوندەكەیان بەجێهێشت و بەرەو كابولی پایتەخت بەرێكەوتن، بەڵام لەوێش ئەو ناوە هەر خوازراو نیە و هەمیشە دووچاری كێشە دەبنەوە بەوە تۆمەتباری دەكەن گوایا دەیەوێت بەو بۆنەیەوە مافی پەنابەری لە ئەمریكا وەرگرێت

 بەڵام باوكی منداڵەكە دەڵێت هەرگیز خاكی خۆی بەجێناهێڵێت هۆكاری ناوی كورەكەشی بۆ ئەوەی گێرایەوە  كە دەیەوێت بەهۆی ئەو ناوەوە دەرگای بەخت بەسەر خانەوادەكەیاندا بكرێتەوە


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2027