هەمەڕەنگ

بڕیاری زیندانیکردن بۆ شیرین دەردەکرێت

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوی رووباری نیلی به‌ پیس ناوبردووه‌ دادگای میسر سزای ٦ مانگ زیندانیکردن بۆ شیرین عەبدولوەهاب هونەرمەندنی ناسراو دەركرد.

شیرین له‌ ئاهەنگێکیدا، ئیهانەی روباری نیل دەکات، بەوەی ئاوه‌كه‌ی پیسە و لەسەر ئەم قسەی دادگای میسر سزای ٦ مانگ زیندانکردن و غەرامەکردنی بە 10 هەزار جونەی میسری، بۆ ده‌ركرد.

شیرین لەگرتەیەکدا دەردەکەوێت لەسەر ستەیج گۆرانی دەڵێت: لە ئاهەنگێکدا و هەوادارانی داوای لێدەکەن گۆرانی بەسەر میسردا بڵێت، بەڵام شیرین بە گاڵتەو گەپ دەڵێت ئاوی دەبەی ئیڤیان بخۆنەوە باشترە وەک لە ئاوی رووباری نیل، چونکە پیسە.

شیرین عەبدولوەهاب لەسەر ئەم  وتەیەی داوای لێبوردن دەکات و بە نوکتەیەکی خراپ وەسفی دەکات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1207