هەمەڕەنگ

تره‌مپ له‌ لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهاندا 200 پله‌ هاته‌ دواوه‌

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ لیستی (فۆبێس) ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهاندا 200 پله‌ هاته‌دواوه‌ و ریزبه‌ندی 766ـه‌مینی وه‌رگرت.

به‌پێی "لیستی ملیاردێره‌كان" كه‌ فۆبێس ئه‌مساڵ بۆ جاری 31ـه‌مین بڵاویكرده‌وه‌، تره‌مپ سامانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلارە كه‌مبووه‌ته‌وه‌ بۆ سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.

به‌هۆی ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ له‌ سامانه‌كه‌ی، تره‌مپ له‌ لیستی ملیاردێره‌كاندا له‌ ریزبه‌ندی 566ـه‌مینه‌وه‌ دابه‌زی بۆ 766ـه‌مین.

فۆبێس كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانه‌كه‌ی تره‌مپی گێڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا نه‌بووه‌ته‌ ركابه‌ری بازاڕی نه‌جوڵێنراو له‌ نیویۆرك و له‌ تێچووی یاسایی و هه‌ندێک دامه‌زراوه‌ی گۆڵفدا زه‌ره‌ری كردووه‌.

له‌ لیستی ملیاردێره‌كانی فۆبێسدا ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری ئامازۆن و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ جێف بیزۆن هات كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی 112 ملیار دۆلاره‌.

بیل گه‌یتسدامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت  كه‌ ساڵانێكه‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پاراستووه‌، له‌ پاش بیزۆن به‌ سه‌روه‌تی 90 ملیار دۆلار ریزبه‌ندی دووه‌می وه‌رگرت.

هه‌روه‌ها وارن بوفێت خاوه‌نی Berkshire Hathaway، وه‌به‌رهێن  به‌ سه‌روه‌تی 84 ملیار دۆلار ریزبەندی سێهه‌می گرت و بێرنارد ئارنوڵتی فه‌ڕه‌نسی خاوه‌نی Louis Vuitton به‌ سامانی 72 ملیار دۆلار ریزبه‌ندی چواره‌می گرت و مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبوك،  به‌ سه‌روه‌تی 71 ملیار دۆلار ریزبه‌ندی پێنجه‌می گرت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە956