هەمەڕەنگ

مشک دورگەیەک وێران دەکات

حکومەتی نیوزلەندا بڕیاریدا هێزێکی تایبەت رەوانەی دورگەی ئەنتیبودس بکات، تا دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌و دووسه‌د هه‌زار مشكه‌ رزگار بكات كه‌ هه‌راسان بوون به‌ده‌ستیانه‌وه‌.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، حکومەتی نیوزلەندا یوجینی سایج وەزیری پاراستنی ژینگە و ١٠ پۆلیسی تایبەت و ٣ سەگ لەگەڵ هێزەکانی بەرگری رەوانەی دورگەی ئەنتیبودس دەکات، بۆ هەڵمەتی گرتنی ٢٠٠ هەزار مشک، کە بەناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوەو زەرەر و زیانێكی زۆریان گەیاندوە.

دورگەی ئەنتیبودس، بە ٧٦٠ کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی نیوزلەندا دورە و چەندین خێزانی تێدا دەژی، بەهۆی بوونی مشکی زۆرەوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

بەپێی هەواڵەکە، مشکەکان زیانیان بە جوجکەکانی باڵندەی قەترسی دورگەکە گەیاندوەو خواردوویانە، ئەمە سەرباری ئەوەی هەموو رووەکەکانی ئەو ناوچەیەی لەناوبردوەو هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی مێرووەکان.

بۆ رزگاربوونی دوررگەی ئەنتیبودس لە مشک نیوزلەندا نەخشە رێگایەکی گەورەی دانا کە ٧٣٥ ملیۆنی دۆلاری تێدەچێت ویەکەم گرووپی رەوانەی دوررگەکە دەکات کە بۆماوەی ٣ هەفتە لەوێ دەمێننەوە تاوەکو کارەکەیان ئەنجامبدەن و ناوچەکە رزگار بکەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە637