هەمەڕەنگ

به‌وێنه‌.. گەورەترین ئەشکەوت لەژێر ئاودا دەدۆزرێتەوە

زانایانی بواری زانستی گەورەترین ئەشکەوت له‌ ژێر ئاو، لەجیهاندا دەدۆزنەوە کە دەکەوێتە وڵاتی مەکسیک.

زانایان لە ویلایەتی کینتانا رو له‌ مەکسیک دوای گەڕان و توێژینەوە بۆماوەی ١٠ مانگ، توانیان گەورەترین ئەشکەوت بدۆزنەوە کە درێژییەکەی ٣٧٤ کیلۆمەترە. 

توێژنەوەکە بەناوی Gran Acuífero May تایبەتە بە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی شوێنەوارە زانستییەکاندا و روونیدەکاتەوە کە گەورەترین ئەشکەوتە لە جیهاندا و پێشتر لەو ناوچەیە ئەشکەوتێکی تر دۆزرابوویەوە کە درێژییەکەی ٢٧٠ کیلۆمەترەر بوو.

گیلیرمو دی ئەندا بەرپرسی توێژینەوەکە دەڵێت، گرنگترین ئەشکەوتە کە تێیدا سەدان بەڵگەو پاشماوەی بۆماوەیی دانیشتوانی سەدەکانی رابردووی کیشوەری ئەمریکا دەردەخات.







تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2428