هەمەڕەنگ

له‌ رووسیا خۆر دیار نه‌ماوه‌

له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا، تیشكی خۆر ته‌نها 6-7 خوله‌ك له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا بینراوه‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك تاریكترین مانگ له‌ مێژووی ئه‌و شاره‌ تۆمار كرا.

رۆمان ڤیلفاند، سه‌رۆكی ناوه‌ندی كه‌شناسی رووسیا، به‌ رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند مانگی رابردوو له‌ مۆسكۆ به‌هۆی هه‌وره‌وه‌ ته‌نها 6-7 خوله‌ك خۆر بینراوه‌.

رۆمان ڤیلفاند، باسی له‌وه‌ كرد ئه‌وه‌ رووداوه‌ به‌ كه‌مترین ماوه‌ داده‌نرێت له‌ مێژووی پایته‌ختداو وتی "كاتێك خه‌ڵك ئه‌و زانیاریه‌ ده‌بیستن ده‌ڵێن ئێستا ده‌زانین كه‌ بۆچی له‌ خه‌مۆكیدابووین".

پێشتر له‌ مێژووی مۆسكۆدا، تاریكترین مانگ كه‌ تیایدا تیشكی خۆر ته‌نها سێ كاتژمێر به‌دیكرا مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2000 بوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1813