هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ...لە روسیا بەفری پرتەقاڵی دەبارێت

ڕوسیا یەكێك لەو وڵاتانەی بەهۆی نزمی پلەی گەرمییەوە ساڵانە بڕێكی زۆر بەفری لێدەبارێت و لە وەرزی زستاندا و بە درێژی ڕۆژانی ساڵ بەشێكی ز‌وری ناوچەكانی سپی دەبێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سوچی جیاواز لە بەفر بارینی ئاسایی، بەفری پرتەقاڵی باری، ئەمەش بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارینەوەبوو كە لە باكوری ئەفریقاوە هەڵیكردبوو وە لە ڕوسیا تێكەڵی بەفرەكە بوو.

زۆری خۆڵباران و بەفرەكە بە ڕادەیەك بوو كاریگەرییەكەی گەشتبووە وڵاتانی بولگاریا و ڕۆمانیا و چەند وڵاتێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، بەشێكی زۆری ئەو ناوچانە بە تایبەتیش لوتكە بەفراوییەكان بەڕەنگی پڕتەقاڵی دەركەوتن كەسانێكی زۆریش وێنەكانی ئەو دیاردە سروشتییەیان بە لێكچوو لەگەڵ سەر ڕووی مەریخ ناوبردووە.

ناوازەیی دیاردەكە وایكرد كەسانێكی زۆر بە شەڕە تۆپەڵ و گرتنی وێنەی یادگاری سەردانی ئەو ناوچانە بكەن كە بەفری پرتەقاڵی لێباریوە، وێنە و ڤیدیۆكانی دیاردەكەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەبووە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە846