هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ... مامۆستایەک دەستدرێژی دەکاتە سەر دایکی خوێندکارێک

پێگەی ئەرابسکی تونسی گرتە ڤیدیۆی لێدانی دایکێک لەلایەن مامۆستای مناڵەکەیەوە بڵاو دەکاتەوە.

رووداوەکە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی بورقیبەئە لە شاری قەڵای بچوکی تایبەت بە ویلایەتی سوسە لە تونس روویداوە، تێیدا دایکەکە باس لەوە دەکات کەسەرەتا مامۆستاکە توندوتیژی و لێدانی بەرامبەر خوێندکارە کچەکەی ئەنجامداوەو کاتێک ویستویەتی هۆکاری رووداوەکە بزانێت دەستبجێ دووبارە مامۆستاکە بەهەمان شێوە دەستدرێژی کردۆتە سەر دایکەکەش.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە دایکەکە زۆر توڕەیەو سکاڵای لە دژی مامۆستاکە تۆمارکردوەو چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی پەروەردەیە سەبارەت بە هەڵوێستیان لەبارەی رووداوەکەوە.

سەرچاوە/ سکاینیوز ئەلعەرەبیە


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە18356