هەمەڕەنگ

به‌وێنه‌... ڤلادیمێر پۆتین به‌م سه‌رمایه‌ ببینن

ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 63 ساڵه‌ و ئێستاش زیاتر وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نج خۆی نمایش ده‌كات و ناسراوه‌ به‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی پته‌و و وه‌رزشیی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌ركه‌وتنه‌ نوێیه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێته‌ جێگای سه‌رنجی میدیاكانی جیهان.


دوێنێ، پۆتین به‌ سه‌ردانێك گه‌یسته‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌رێمه‌كانی سانت بترۆسبۆرگ و لینینگراد، دواتریش سه‌ردانی په‌رستگای نیلوس ستۆلۆبێنسكی ئۆسۆدۆكسه‌كانی كرد له‌ هه‌رێمی تڤێر و تیایدا به‌شداری یه‌كێك له‌ نه‌ریته‌ ئاینیه‌كانی كرد، ئه‌ویش خۆ هه‌ڵكێشانه‌ له‌ حه‌وزێكی ئاوی په‌رستگاكه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ رێوره‌سمی پاكبونه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان. 


به‌شداریی كردن له‌و مه‌راسیمه‌دا له‌كاتێكدابوو، كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ جیهان و به‌ تایبه‌تی له‌ روسیا زۆر دابه‌زیون و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و نه‌ریته‌ ئاینییه‌ لای به‌شێكی زۆر له‌ شوێنكه‌وتوانی ئاینی مه‌سیحی قورس و ئاسته‌مه‌.





تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5385