هەمەڕەنگ

ژن و پیاوێک بۆ ماوەی چوار ساڵ منداڵەکانیان دەشارنەوە

پۆلیسی ئەمریکا بە تۆمەتی شاردنەوەی منداڵەکانیان بۆ ماوەی چوار ساڵ، ژن و پیاوێک دەستگیردەکات.

لەکاتی گەڕان و پشکنینی پۆلیس لەناوچەی جوشوا تری سەر بەویلایەتی کالیفۆرنیا، دەبینن چەند منداڵێک لە سندوقێکی تەختەدا کەهاوشێوەی ژوورێکی بچوکەو سەرەکەی بە نایلۆن گیراوە، جوڵەو هاواریان دێت، بۆیە دەستبەجێ رزگاریان دەکات.

دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچون، پۆلیس بۆی دەردەکەوێت، مونیکا کبرکی تەمەن 51 ساڵ لەگەڵ دانییل بانیکوی تەمەن 73 ساڵ ماوەی چوار ساڵە سێ منداڵەکەی خۆیان لەو شوێنە شاردۆتەوە و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کردون.

بەپێی هەواڵەکە، شوێنەکە کارەباو ئاوی نەبوە و 40 پشیلە لەنێویدا هاتوچۆی کردوە، وەک لەم وێنەی خوارەوەدا دیارە، شوێنی منداڵەکان زۆر خراپ و شێواوەو خۆڵ و خاشاکی تێدایە .

مایک رینولدز، دراوسێی ئەو دوو هاوسەرە دەڵێت، خێزانەکە باش دەناسێت، بەڵام سەردانی نەکردون چونکە رەفتاری زۆر خراپیان لەگەڵ منداڵەکانیان ئەنجامداوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دوو هاوسەرەکە سزای یاسای خۆیان وەردەگرن و منداڵەکانیش پارێزراودەبن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە11560