هەمەڕەنگ

نەشتەرگەری دڵ بۆ ئارنۆڵد شواتزینگەر ئەنجامدرا

ئارنۆڵد شواتزینگەر لە تەمەنی 70 ساڵیدا نەشتەرگەرییەكی قورس بۆ دڵی بۆ ئەنجامدراو ئێستاش تەندروستی جێگیرە.

بەڕێوەبەری كارەكانی شوازینگەری ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئەمریكی ڕایگەیاندووە: نەشتەرگەریەكە بۆ گۆڕینی ڕاگری پوكانەوەی دەماری دڵی بووە كە بە باڵۆن ناسراوەو ساڵی 1997 بۆی جێگیر كراوە، ئێستاش ڕەوشی تەندروستی جێگیرە.

ئارنۆڵد كە بە زنجیرە فیلمی "تێرمینەیتەر" ناوبانگی پەیدا كرد، لە بورای سیاسیشدا لەساڵی 2003 وە تا 2011 بۆ ماوەی دوو خول حاكمی ویلایەتی كالیفۆڕنیا بووە.

ئارنۆڵد شوازینگەر لەتەمەنی 21 ساڵیەوە نەمسای جێهێشتوەو ڕویكردووەتە ئەمریكا، لە تەمەنی 23 ساڵیدا پێ دەنێتە ناو جیهانی سینەماو بەشداری یەكەم فیلمی هۆڵیود دەكات، تا ئێستاش لە 50 فیلمدا ڕۆڵی بینیوە.
شوازینگەر لە تەمەنی 15 ساڵییەوە یاری لەشجوانی دەكات و تا ئێستا 7خەڵاتی مستەر ئۆڵیمپای لەبواری پرۆفیشناڵی لەشجوانیدا پێ بەخشراوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە393