هەمەڕەنگ

جاكارتا: گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی‌ جیهان له‌خۆ ده‌گرێت

ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رزییه‌كه‌ی‌ 124 مه‌تره‌‌


شاری‌ جاكارتای‌ پایته‌ختی‌ ئیندۆنیزیا گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی‌ جیهان له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ پێكدێت له‌24 نهۆم ‌و به‌ملیۆنان كتێب ‌و ده‌ستنوسی‌ مێژوویی‌ تیادایه‌. 

جیاوازی‌ ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رزییه‌كه‌ی‌ 124 مه‌تره‌،  له‌ كتێبخانه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ جیهان، نه‌خشه‌سازییه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ و ته‌كنیكه‌ پێشكه‌وتوه‌كه‌یه‌تی‌. خوێنه‌رانیش ده‌توانن له‌كاتی‌ كتێب خوێندنه‌وه‌دا دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی‌ شاری‌ جاكارتا ببینن. 

هه‌روه‌ها شوێنی‌ یاریكردنی‌ منداڵان و چه‌ندین شاشه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنیی‌ و چه‌ندین پێداویستیی‌ دیكه‌ی‌ تیادایه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كتێبێكی‌ ده‌نگیی‌ بۆ نابینایان ‌و ژماره‌یه‌ك كتێبێكی‌ ئه‌له‌كترۆنیی‌.  

كتێبخانه‌كه‌ چوار ملیۆن كتێب و ده‌ستنوسی‌ تیادایه‌، كه‌ 12 هه‌زاریان كتێبی‌ مێژوویین و مێژوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ 14 و 16 و 18ی‌ زاین. 

كتێبخانه‌كه‌ 1980 دامه‌زرێنراوه‌، به‌ڵام دواتر فروانكراوه‌ و له‌هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە203