هەمەڕەنگ

ریزبه‌ندی‌ وڵاته‌ دڵخۆشه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

راپۆرتی‌ تایبه‌ت به‌ وڵاته‌ دڵخۆشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان بڵاوكرایه‌وه‌‌و فنله‌نداش له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا دێت.

راپۆرته‌كه‌، تۆڕی‌ چاره‌سه‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ به‌رده‌وای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی‌ كردوه‌ ‌و 156 وڵات گرتوه‌ته‌وه‌‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ناوه‌ندی ته‌مه‌ن ‌و بیمه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌و گه‌نده‌ڵی‌ ئاماده‌كراوه‌، وڵاتانی‌ ئه‌سكه‌نده‌نافیا له‌سه‌روو ریزبه‌ندییه‌كه‌وه‌ دێن ‌و فنله‌ندا له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م ‌و نه‌رویجیش له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌.

بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ راپرسیه‌كه‌دا بۆچونی‌ په‌نابه‌ران له‌ 117 وڵاتدا وه‌رگیراوه‌.

له‌ ده‌ یه‌كه‌مینه‌كاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ دانیمارك ‌و ئایسله‌ندا ‌و سویسرا‌و هۆڵه‌ندا ‌و كه‌نه‌دا ‌و نیوزیله‌ندا‌و سوید‌و ئوسترالیا دێن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی‌ 18، كه‌ پێشتر له‌ پله‌ی‌ چوارده‌هه‌مدا بووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1720