هەمەڕەنگ

باكوری كوردستان: شەشەمین كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵی پرتەقاڵ لە ئەدەنە نمایشدەکرێت

لە میانی شەشەمین كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی گوڵی پرتەقاڵدا كە لە لەژێر ناونیشانی "مانگی نیسان لە ئەدەنە" بەڕێوەدەچێت چالاكی "وەرە بۆ ئەدەنە و جگەر بخۆ" ساز كرا.

لەو چالاكییەكەدا كە لە ناوەندی شارۆچكەی سەیهان سازكرابوو، بەشداربووان بە دەم موزیكی كوردیەوە بەرەو  باخچەی پرتەقاڵ هاتن و  بەشداربووان لە باخچەكە دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخسا كە تامی ئەو كەباب و جگەرانە بكەن كە لەسەر مقەڵی برژێنرابوون و بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوون.

لای خۆشییەوە مەحمود دەمیرتاش پارێزگاری ئەدەنە،  رایگەیاند "ئەدەنە بەردەوامە لەوەی بە شێوەیەكی خێرا ببێتە شارێكی هونەری و كولتووریی.  بە هاوكاریی هەموو لایەك هەوڵدەدەین بە جوانترین شێوە ئەدەنە
بناسێنین.  ئەو وێنە ناشرینەی كە سەبارەت بە ئادانا درووستكراوە، بە دڵنیاییەوە تێكی دەشكێنین".  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە321