هەمەڕەنگ

مامۆستایەک بەشێوەیەکی دڕندانە لە خوێندکارەکەی دەدات

مامۆستایەکی ئەمریکی لەسەر پارچەیەک شیرینی، توندوتیژی بەرامبەر خوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ دەکات و لێیدەدات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، رووداوەکە لە ویلایەتی نورس کارۆلینا روویداوە و مامۆستاکە بە توڕه‌ییه‌وه‌ پارچە شیرینیەکە لەدەستی خوێندکارەکە وەرەگرێت و ناهێڵێت بیخوات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، لە کۆتایی وانەدا خوێندکارە داوای پارچە شیرینیەکەی دەکات، بەڵام مامۆستاکە بەرزیدەکاتەوەو بەتوندی دەیکشێت بە زەویداو پەلاماری دەدات و لێی دەدات، لەسەر ئەم رووداوەش مامۆستاکە لەکارەکەی دوردەخرێتەوە.

دایکی خوێندکارە گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوەو داوای سزای یاسایی لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەکات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4208