هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ..دەرکەوتنی تارماییەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵ دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەکی نامۆ بڵاودەکەنەوە کە تێیدا تارماییەک لەنێو ماڵێکدا دەجوڵێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، لەماڵێکی ئەمریکادا تارماییەک دەردەکەوێت، بەوپێیەی کاتێک ئەندامێکی خێزانەکە بە ژوورەکدا تێپەڕدەبێت، تارماییەک لە راستەوە بۆ چەپ دەجوڵێت.

وەک لەگرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، تارماییەکە لای چەپی شاشەی کامێرای چاودێریی ماڵەکەوە دەرکەوتوەو ترسی بۆ ئەو خێزانە دروستکردوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە بۆتە جێی پرسیار و ترس لای هاوڵاتییان، بەڵام خێزانی ئەو ماڵە جەختلەوەدەکەنەوە کە تارماییەکی ترسناکە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە14852