هەمەڕەنگ

بەشێوازێکی سەیر دایکێک سزای منداڵەکانی دەدات

دایکێکی کەنەدی بەهۆی هاروهاجی و مامەڵەی خراپ، سزایەکی قورسی دوو منداڵەکەی دەدات تا ببێتە بە وانەیەک بۆ ژیانیان.

دایکەکە لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگاکەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و پێی دەوترێت کە دوو منداڵەکەی مامەڵەی خراپیان لەگەڵ شۆفێری پاسەکەیاندا کردوە .

بەڕێوەبەرەی خوێندنگاکە ئاشكرایدەکات کە شۆفێری پاسەکە رەتیدەکاتەوە هاتوچۆ بەو دوو منداڵە بکات و لەمەوە دایکەکە ناچار دەبێت سزای دوو منداڵەکەی بدات بەوەی رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەپێ 7 کیلۆمەتر بە پێ بڕۆن بۆ خوێندنگا بە باران و سەرماو سۆڵ.

دایکەکە دەڵێت: "منداڵەکانم زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ شۆفێری پاسەکەدا کردوەو لە خوێندگاکەوە پەیوەدنییان پێوەکردووم رووداوەکەیان بۆ باسکردوم، شۆفێرەکەش رەتیکردۆتەوە هاتووچۆ بە منداڵەکانم بکات لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمەش وامان لە منداڵەکان کرد دوو کاتژمێر بەپێ بڕۆن".

دایکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دوو منداڵەکەی بڵاودەکاتەوە لەکاتی رۆشتنیان بۆ خوێندنگا و لەوحەیەکیان بەدەستەوە کە لێی نوسراوە" ئێمە بەهۆی ئەوەی خراپبووین لەگەڵ شۆفێری پاسی خوێندنگاکە، دایکمان ناچاری کردین بەپێ بچین " ، بەوپێیەی کۆمێنتێکی زۆری لەبارەوە دێت.

سەرچاوە/ سکاینیوز ئەلعەرەبیە

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە766