هەمەڕەنگ

فه‌ره‌نسا: به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی پشوه‌وه‌ دادگا سزای نانه‌وایه‌ك ده‌دات

دادگایه‌كی فه‌ره‌نسی سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ر نانه‌وایه‌كی فه‌ره‌نسیدا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌وت رۆژی ته‌واو ئیشی كردووه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

سیدریك ڤایڤه‌ری ته‌مه‌ن 41 ساڵ له‌ گوندی لوسینی سور پارس له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا ئیشی نانه‌وایی ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن دادگاوه‌ لێپێچنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراو سزای سێ هه‌زار یۆرۆی به‌سه‌ردا سه‌پاند.

میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه‌ دادگا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ پاڵ سیدریك كه‌ هاوینی رابردوو سه‌مونخانه‌كه‌ی له‌ هه‌موو هه‌فته‌كه‌دا كردووه‌ته‌وه‌و پشووی وه‌رنه‌گرتووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای كاری ئه‌و وڵاته‌یه‌.

سه‌رۆكی شاره‌وانی لوسینی به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه‌: شوێنێكی گه‌شتیارییه‌و پێویسته‌ سزای سه‌ر ئه‌و نانه‌وایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، چونكه‌ هیچ شتێك له‌وه‌ خراپتر نیه‌ كاتێك له‌ وه‌رزی هاویندا دوكانه‌كان به‌رووی گه‌شتیاراندا دابخرێن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە478