هەمەڕەنگ

هونەرمەندێکی میسری فەزڵ شاكر دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆرانی وتن

نزیكەی شەش ساڵە ئەستێرە ناسراوی عەرەبی فەزڵ شاكر لەكاری هونەری دووركەوتۆتەوە، تۆمەتباری چەند كەیسێكە لە دادگاكانی لوبنان، بەڵام لەمساڵدا ئەو هونەرمەندە دەگەڕێتەوە بۆ كاری هونەری و گۆرانی پێشەكی درامایەكی میسری تۆمار دەكات.

كۆمپانیا عەدل گروپ بۆ بەرهەمهێنانی دراما ئاشكرا كردووە، فەزڵ شاكر گۆرانی پێشەكی درامای لەدەینا ئەقوال ئوخرا تۆمار دەكات، كە یوسرا رۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت لەمانگی ڕەمەزاندا نمایش دەكرێت، كوڕی ئەو هونەرمەندەش لە تویتێكدا هەواڵی گەڕانەوەی باوكی بۆ گۆرانی وتن ئاشكرا كردووە.

فەزڵ شاكر ساڵی 1969 لە لوبنان لەدایكبووە ساڵی 1996 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە تا ساڵی 2012 11 ئەلبوم و چەندین كلیپ و گۆرانی سینگڵ بڵاوكردۆتەوە و بۆتە یەكێك لە دیارترین ئەستێرەكانی عەرەب، ئەو ساڵی 2013 پەیوەندی بە گروپێكی چەكداری تیرۆستییەوە دەكات كە تۆمەتبارن بە كوشتنی چەندین سەربازی لوبنانی بەو هۆیەشەوە لە دادگا داواكراوە و چەند داوایەكی یاسایی لەسەر تۆماركراوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1756