هەمەڕەنگ

تابلۆی هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌بێته‌ سمبول بۆ په‌نابه‌ران

هونه‌رمه‌ندێكی كورد، تابلۆیه‌ك بۆ گوزارشتكردن له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی په‌نابه‌رانی جیهان ده‌كێشێت و له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ رێزی لێده‌نرێت.

هه‌ژار مه‌حمود، وێنه‌كێشی تابلۆكه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN وتی؛ ئه‌گه‌رچی تابلۆی په‌نابه‌ران له‌ساڵی 2011 كێشاومه‌ بۆ خستنه‌ڕوی ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌ران، به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردودا زیاتر گرنگی به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌م درا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد؛ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ هۆڵی ‏(Medio Rhein) لە شاری(Bergheim) نمایشكرایه‌وه‌.

وتیشی؛ به‌ شانازییه‌وه‌ وه‌كو ره‌مزێك بۆ په‌نابه‌ران تابلۆكه‌ ناسێنراوه‌ و پاش 10 رۆژ له‌ نمایشكردنی له‌و هۆڵه‌، كاره‌كه‌ براوه‌ته‌ ‏(Auslander Amt rhein erft) کە دەکاتە دەزگای پەنابەرانی ئەڵمانیا و نماشكراوه‌ و لە چەند رۆژنامەو تیڤیەک بڵاوبۆتەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە710