هەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ...دروستكردنی گۆزە و كوپە لە خۆڵی دەڤەری كاپادۆكیا

لە شارۆچكەی گوزەلیورتی دەڤەری كاپادۆكیای پارێزگای ئاكسارای، مەتین ئۆغڵو و مورادی كوڕی سەرقاڵی دروستكردنی گۆزە، كوپە، قاپ و قاچاخی قوڕینین بە رێگا سەرەتاییەكان و دواتر بەهۆی زۆری داواكاری لەسەریان بۆ چەندین شاری توركیا و چەند وڵاتێكیش دەنێردرێن. 

ناڵبەندئۆغڵو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە خاكی ناوچەكە زۆر گونجاوە بۆ ئەم كارانە و پێشتر گوتیشی "پێشتر ناڵبەند بووم ، بەڵام دواتر ئەو تاقەتەی جارانم نەما و لە خولێكی پیشەییدا فێری قوڕكاری بووم بەرە بەرە تاكو توانیم پێشانگایەك بۆ بەرهەمەكانم بكەمەوە".
 
ناڵبەندئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا كە  بە رێگا سەرەتاییەكان خۆڵ بۆ ئەم كارانە ئامادە دەكەن و كاتێكی زۆری پێ دەچێت و مانگانە شەش بۆ حەوت هەزار كەلوپەل دروست دەكەن. موراد ی كوریشی  ئاماژەی بەوە دا كە زۆر خۆشحاڵە بەوەی كار لەگەڵ باوكی دەكا و لە باوكیەوە فێری ئەو پیشەیە بووە. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە678