باكوری كوردستان: گەشتی هەنگەكان بەرەو دەشتاییەكان دەستیپێكرد
بەهۆی بوونی گوڵ و گوڵزارێكی زۆر لە شارەكانی باكوری كوردستان، هەنگەوانان لە بەهاردا هەنگاكانیان لەو ناوچانەدا بڵاودەكەنەوە و توێشووی هەنگوینێكی بێگەرد و پاك لە پایزاندا لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە.
تەحسین یەشار كە ١٥ ساڵە هەنگەوانە لە شاری هاتایەوە بە ٤٦٠ شانە هەنگەوە رووی لە شاری باتمانی باكوری كوردستان كردووە، دوای مانگێك مانەوە لێرەدا هەنگەكانی دەبات بۆ شاری مووش.
هەنگەوانان كە لە وەرزی زستاندا هەنگەكان لە ناوچەكانی دەریای سپی و دەریای ئیجە لە خانەی زستانەدا داڵدەدەدەن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هەنگەكان لە خەوی زستانە بەخەبەر دەهێننەوە و بەرەو دەشتە بە پیت و پڕ لە گوڵ و گوڵزارەكەی باكوری كوردستان بەڕەڵایان دەكەن.
تەحسین یەشار كە ١٥ ساڵە هەنگەوانە لە شارۆچكەی سامانداغ سەر بە پارێزگای هاتایەوە بە ٤٦٠ شانەی هەنگەوە رووی لە شاری باتمانی باكوردی كوردستان كردووە، ئەو دوای مانگێك مانەوە لێرەدا هەنگەكانی دەبات بۆ دەشتەكان لە شارە كوردستانیەكانی مووش و بەدلیس و وان.
یەشار گوتی كە ئەو بە درێژایی وەرزی بەهار و هاوین بە دەشتاییەكاندا دەگەڕێت بەهۆی ئەوەی كە پڕ دەبن لە رووەك و گوڵ، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو زۆر چێژ لە كارەكەی وەردەگرێت.
یەشار ئاماژەی بەوەدا كە بەرهەمهێنەرانی هەنگ روو لەو شوێنانە دەكەن كە زیاتر بارانی لێدەبارێت
"لە سامانداغەوە بەڕێدەكەوین و بەرەو دەوروبەری دیاربەكر و باتمان دێین. هەنگەكان بەرەو ئەو شوێنانە دەبەین كە زیاتر بارانی لێدەبارێت و رووەكی تیادا دەڕۆێت. دواتریش دەچین بۆ مووش.
دوای خاڵیكردنەوەی شانەكان لە مانگی تشرینی یەكەم دووبارە بۆ ئەو شوێنانە دەگەڕێینەوە كە خانەی زستانەی هەنگەكانی لێیە. لەبەرئەوە گەڕان لە وەرزی بەهاردا بۆ ئێمە زۆر گرنگ، هەنگوین لەپاڵ گوڵی ئوچگول لە رووەكەكانی كەكیك و گەڤەندە-ش دەستدەكەوێت".
لە كۆتاییدا یەشار ئاماژەی بەوەدا كە وەرزی بەهار وشك دەبێت و زیان بە هەنگەكان دەگەیەنێت، گوتیشی "ئەو بارانەی كە لەم رۆژانەی دواییدا باری رووەكەكان دەژیێنێتەوە. ئەگەر باران نەباریبا ئەوا كێشەمان بۆ دروست دەبوو".
خوێندراوەتەوە642