سوید؛ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب دابه‌ش ناكرێت
ئه‌كادیمیای سوید راگه‌یاند: ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب دابه‌ش ناكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاشكرابو‌ونی فه‌زیحه‌یه‌كی ئه‌خلاقی له ناو ئه‌كادیمیاكه‌دا.
له كۆبو‌ونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌كادیمیاكه‌دا كه ئه‌مڕۆ له سوید به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب بۆ ساڵی 2018 دابه‌ش نه‌كرێت و ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتوو.
ئه‌ندرس ئۆلسۆن، سكرتێری هه‌میشه‌یی ئه‌كادیمیاكه، راگه‌یاند: به‌و بڕیاره‌یان به پێویستیان زانیوه، پێش راگه‌یاندنی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بدا متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێننه‌وه.
بڕیاری دابه‌ش نه‌كردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب، دوای ئاشكرابو‌ونی فه‌زیحه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بوو، كه گێچه‌ڵی سێكسی به یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئاكادیمیاكه كرابوو.
به‌هۆی ئاشكرابو‌ونی فه‌زیحه‌كه‌وه، سه‌رۆك و چوار ئه‌ندامی ئه‌كادیمیاكه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
له‌ساڵی 1943ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره خه‌ڵاتی نۆبڵ دابه‌ش نه‌كرێت.
خوێندراوەتەوە466