هەمەڕەنگ

چەمچەماڵ: كەرنەڤاڵێكی هونەریی بەرێوەچوو

لە چەمچەماڵ كەرنەڤاڵێك بە هاوكاری چەنیدن ناوەندی كلتوری ئەو ناوچەیە بەرێوەچوو، تێیدا چەندین چالاكی جۆراوچۆر بەرێوەچوو، خەڵكی ئەو ناوچەیەك ئەو جۆرە چالاكیانە بۆ پتەوبونی پەیوەندی كۆمەڵایەتی  و پاراستنی كولتور بەرز دەنرخێنن.

سەنتەری گەنجانی شۆڕش بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگاكانی هونەرە جوانەكان و پەروەردەی وەرزشی و كۆمپیوتەر وماڵی چرۆ و بە سپۆنسەری شاری یاری شەهیدان ڤیستیڤاڵی كۆلارەی رێكخست لە بەرزاییەكانی بانی مەقان ، لە ڤیستیڤاڵەكەدا چەندین چالاكی ماراسۆن و نمایشی تایكواندۆ و جل و بەرگی كوردی و هەڵپەركێ‌ و كاری دەستی تێدا نمایش كرا .

بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەكە ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكییانە بە گرنگ لە قەڵەم دەدەن , داوا دەكەن ڤیستیڤاڵەكە فراوان بكرێت و ساڵانە بەڕێوەبچێت .

بەرێوەچوونی چالاكییەكانی خێوەتگە بۆ خوێندكارانی قۆناغە جیاوازەكان سەرەڕای نمایشكردنی كار و خستنە رووی تواناكانیان هوكارێكیشە بۆ گرنگیدان بە كلتوری كوردەواری و پتەوكردنی پەیوەندییەكان .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1807