یابان؛ به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان له‌ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان له‌ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا به مردنێكی ئاسایی كۆچی دوایی كرد، ئه‌و ژنه دوو جه‌نگی جیهانی بینییوه‌و 160نه‌وه‌شی هه‌یه،
نابی تاژیما ساڵی 1900 له‌دایك بووه، ئه‌م ژنه خه‌ڵكی یابانه جه‌نگی جیهانی یه‌كی بینیوه‌و حه‌فتا ساڵیش دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ژیا، دوای مانه‌وه‌شی بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له باشوری یابان كۆچی دوایی كرد.
نابی تاژیما ساڵی رابردوو توانی ناسناوی به ته‌مه‌نترین مرۆڤ بۆخۆی به ده‌ستبهێنێت دوای مردنی ویولت براون هاوڵاتی جامایكایی كه ئه‌ویش له‌ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا ساڵی 2017 كۆچی دوایی كرد.
ژماره‌ی نه‌وه‌كانی نابی تاژیما، كه له‌دوای خۆی به‌جێماون زیاتر له 160 نه‌وه‌ن، به پێی توێژینه‌وه‌ی پیرناسانی ئه‌مریكی ناوی به ته‌مه‌نترین مرۆڤ ده‌درێت به ژنێكیتری یابانی كه مانگی داهاتوو یادی 117 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كاته‌وه.
له كتێبی گینسدا ناونیشانی به ته‌مه‌نترین پیاو به‌ناوی پیاوێكی یابانییه‌وه‌یه كه‌ته‌مه‌نی 112 ساڵبووه، ته‌مه‌نی درێژ له یاباندا شتێكی ده‌گمه‌نه، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی یابان له‌و وڵاته‌دا 68 هه‌زار كه‌س زیاد له سه‌د ساڵ ده‌ژین، ته‌مه‌نی ژنانی یابانیش له 86ساڵ تێپه‌ر ناكات.
خوێندراوەتەوە513