كۆریه‌كانی باكور یادی له‌دایكبونی كیم ئیل سۆنگ ده‌كه‌نه‌وه
15ی نیسانی هه‌موو ساڵێك هاوڵاتیانی كۆریای باكور یادی له دایكبونی كیم ئیل سۆنگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكور ده‌كه‌نه‌وه‌و گوڵ له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری خۆی‌و كیم جۆنگ ئیلی كوڕی داده‌نێن‌و رێزی خۆیانیان بۆ ده‌رده‌بڕن.
لای ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكور بو‌وه به‌نه‌ریت‌و هه‌ر پێنج ساڵ جارێك له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا، رێپێوان‌و كه‌رنه‌ڤاڵی تایبه‌ت به بۆنه‌كان رێكده‌خه‌ن‌و رێزی تایبه‌تی له‌سه‌ركرده‌كانی پێشوویان ده‌گرن، به‌ڵام له ساڵیادی له دایكبو‌ونی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو و دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكور كیم ئیل سۆنگ، كۆرییه‌كان به‌جیاوازی چین‌و توێژه جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته ده‌چنه به‌رده‌م په‌یكه‌ری كیم ئیل سۆنگی دامه‌زرێنه‌رو كیم جۆنگ ئیلی كوڕی باكوی كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی ئێستای وڵات‌و رێزی تایبه‌تی خۆیانیان بۆ ده‌رده‌بڕن.
كیم ئیل سۆنگ 15ی نیسانی 1912 له‌دایكبو‌وه‌و ساڵانه مه‌راسیمی تایبه‌ت بۆ ساڵیادی له‌دایكبو‌ونی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خوێندراوەتەوە522