بۆسنە: لەڕێی هونەرەوە پارێزگاری لە ئاژەڵ دەكرێت
هونەرمەندی بۆسنەیی لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ولاتەكەی كاردەكات لەڕێگەی چەند كارێكی هونەری هەڵكۆڵراو و پەیكەرتاشییەوە هەوڵدەدات یادی ئەو ئاژەڵانە بكاتەوە كە لەناوچوون یاخود خەریكە لەناوبچن.
ئەو هونەرمەندە و كارەكانی لەچەندین ناوچەی وڵاتەكە بڵاودەكاتەوە بەتایبەت سیرایفۆی پایتەخت، لەئێستاشدا ئەو هونەرمەندە كار لەسەر هەڵكۆڵینی پەیكەرێكی باڵندەی دۆدۆ دەكات كە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە ، لەو ئاژەڵانەش كە بڕیاریداوە كاری لەسەر بكات ماموسە كە فیلێكی قەبارە گەورەیەو سمیلۆدۆن كە جۆرە پڵنگێكە بە ٢ كەڵبەی درێژی شێوە شمشێر ، هەروەها ورچی ئەشكەوت و ئەسپی یەك شاخی سپی و چەندین جۆری ئاژەڵ و خشۆك و مێروو كە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
ئەو هونەرمەندە هیواخوازە لە ڕێگەی كارەكانیەوە هۆشیاری بداتە خەڵكی لەبارەی لەناوچوونی ئەم ئاژەڵانەوە ، بەتایبەت نەوەیەی ئایندە.
خوێندراوەتەوە424