هەمەڕەنگ

ئەمریكا: نمایشی رەنگ و خۆشی شیكاگۆ دەستیپێكرد

نمایشی رەنگ و خۆشیی شیكاگۆ كە یەكێكە لە دیارترین چالاكییەكان لە ئەمریكا، لە گەورەترین سەنتەری كولتوور و كۆنگرەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی پێكرد.

لە چالاكییەكەدا هونەرمەندان و میوانەكان بە لەبەركردنی جل و بەرگی رەنگاورەنگ فێستیڤاڵەكەیان بەرێوەبرد، جگە لەوەی بەشێكی زۆر لە هونەرمەندە.

ناودارەكانی بوارە جیاجیاكانی هونەر بانگهێشتی نمایشەكە كرابوون و هاوكات بەشێك لە ئامادەبوان بە جلوبەرگ و میكیاجی كەسایەتی نێو فیلمەكان سەرنجی ئامادەبووانیان بۆ لای خۆیان راكێشا.

ئەم چالاكییە كە ئەمساڵ بۆ هەشتەمین جارە رێكدەخرێت و رۆژی یەكشەممە كۆتایی دێت، پارساڵ نزیكەی ٨٠ هەزار كەس سەردانیان كردووە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە294