جه‌ژنی مردووان له وڵاتی چین به‌ڕێوه ده‌چێت
چین؛ جه‌ژنه‌كه ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت
چینیه‌كان كێلی گۆڕی مردووه‌كانیان به گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌ڕازێننه‌وه
مێژوی جه‌ژنی مردووان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زارو 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
له چین بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ جه‌ژنی مردووان ناسراو به (چین مینگ جی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به یه‌كێك له گرنگترین هه‌شت جهژنهكهی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
ئه‌م جه‌ژنه كه به‌پێی رۆژمێری چینی ده‌كه‌وێته 14 مانگی سێی هه‌موو ساڵێك، چینیه‌كان ده‌چنه سه‌ر گۆڕی خزم‌و دۆستانیانو گۆڕه‌كان به گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌ڕازێننه‌وه‌و كێله‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه‌و نوسینه‌كانی سه‌ری نوێده‌كه‌نه‌وه.
له پشووی فه‌رمی جه‌ژنی مردووان‌دا، له پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه‌و تا شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاستی رێ‌و شوێنه ئه‌منییه‌كان له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌رزكراونه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له چینیه‌كان به مه‌به‌ستی سه‌ردانی گۆڕی كه‌سوكاریان به‌ره‌و زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ندێكیشیان له‌و شاره‌ی تێیدا نیشته‌جێن سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان دهكهنو په‌رستگاكان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ژنی مردووان، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زارو 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌و كاته‌وه پیرۆز ده‌كرێت، شاعیرێك ناتوانێت به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بگات، له كهندهڵانێكهوه خۆی هه‌ڵده‌داته‌وه خواره‌وه‌و گیان له ده‌ست ده‌دات.
خوێندراوەتەوە548