هونه‌رمه‌ندانی كۆریای باكور و باشور پێكه‌وه گۆرانی ده‌ڵێن
گروپێكی هونه‌ری كۆریای باشور له كۆریای باكوری ئاهه‌نگی گێڕا
له چوارچێوه‌ی ئاسایبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریای باكور و باشور، هونه‌رمه‌ندانی هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه گۆرانیان وت.
گروپێكی هونه‌ری كۆریای باشور بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له پیونگیانگی پایته‌ختی كۆریای باكور بوون و دوو نمایشی هونه‌رییان پێشكه‌شكرد.
نمایشی یه‌كه‌م كه كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكور ئاماده‌یی بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه پێشكه‌شیان كرد.
له ئاهه‌نگی دووه‌میشدا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ گروپێك له هونه‌رمه‌ندانی كۆریای باكور گۆرانیان وت.
گروپه هونه‌رییه‌كه‌ی كۆریای باشور، رۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌شتی كۆریای باكوری كرد و دوێنێ سێشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.
له‌دوای ئۆڵمپیادی زستانه‌ی ئه‌مساڵه‌وه كه له كۆریای باشور به‌ڕێوه‌چوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و ئاسایبونه‌وه چوو، ئاماده‌كاریش ده‌كرێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو كۆریاكه.
خوێندراوەتەوە601