بەڤیدیۆ...دوورگەی ئاكدامار لە دەریاچەی وانی باكوری كوردستان
ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی سەردانی دوورگەی ئاكدامار لە دەریاچەی وانی باكوری كوردستان دەكەن. ئەو كڵێسایەی لە دوورگەكە هەیە و لەگەڵ سەوزبوونی سرووشت، جوانییەكی جیاوازیان داوەتە دوورگەكە.
دوورگەكە دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی گەڤاشەوە و ژمارەی سەردانیكەرانی لە بەهاردا بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و بەتایبەت ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران لە هەرچوار پارچەی كوردستان و جیهانەوە سەردانی كڵێسای ئاكدامار دەكەن.
ئەو كەسانەی كە سەردانی ئەو شوێنە بكەن بەمەبەستی بینینی جوانی مێژوویی و سرووشتیی سەردانی شاری وان دەكەن، بەرلەوەی سەردانی دوورگەی ئاكداماربكەن كە دەكەوێتە ناوەندی دەریاچەی وانەوە ، شارەكە جێناهێڵن. بەتایبەت هاووڵاتییە ئێرانییەكان بایەخێكی زۆر بە بینینی دوورگەكە دەدەن و، مانگانە نزیكەی ١٠ هەزار كەس دەچنە دوورگەكە.
خوێندراوەتەوە549