هەمەڕەنگ

سلێمانی: بەبۆنەی هاتنی بەهارەوە ڤیستیڤاڵی ڕوناكی بەڕێوەچوو

بەبۆنەی هاتنی بەهار و جەژنی نەورۆزە لە شاری سلێمانی ڤیستیڤاڵی ڕووناكی بەڕێوەچوو و تیایدا چەند چالاكیەكی جۆراوجۆر ئەنجامدرا و بە ڕوناككردنەوەی ئاسمان و هەڵدانی چەند باڵۆنێك فیستیڤاڵەكە كۆتایی هات.

ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی بەهار و نزیكبونەوە لە سەری ساڵی كوردی چەندین چالاكی جۆراو جۆر لە كوردستاندا ئەنجام دەدرێن ئەم ساڵیش سلێمانی بەچەندین چالاكی جۆراوجۆر پێشوازی لەو یادە كرد.
دەنگی حەی 

لە ڤیستیڤاڵەكەدا زیاتر ڕۆڵی ژنان نیشاندرابوو، تێیدا ژنان بە دەست ڕەنگی و خواردن و شیرینی جۆرا و جۆر بەشدارییان تێدا كردبوو.

ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان لە ڤیستیڤاڵەكەدا ئامادەبوون تا لەنزیكەوە چالاكیەكان ببین و ئەو كەلوپەل و كاڵایانە بكڕن كە لە فێستیڤاڵەكەدا نمایشكرابوو، ئەوەی بەلای بەشێك لە هاوڵاتیانەوە گرنگبوو پێگەی ژنان بوو لە فێستیڤاڵەكەدا. 

لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا فێستیڤاڵەكە بەرەوكۆتای رۆیشت و كۆتا چالاكی ڤیستیڤاڵەکەش هەڵدانی ژمارەیەكی زۆر باڵۆنی ڕووناكیی بوو بۆ ئاسمان وەك هێمایەك بۆ ئاوادان كردنەوە و دەستپێكی ژیانێكی نوێ لە بەهاردا


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە319