هەمەڕەنگ

نامه‌ی دکتۆرای کچه‌ پزیشکی کورد ستایش کرا

كچه‌ توێژه‌رێكی كورد له‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانی وڵاتی هۆڵه‌ندا تێزی دكتۆرای خۆی له‌بواری پزیشكیدا پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌ره‌نجازه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ش ده‌بێته‌ جێگای سه‌رنجی زانایانی ئه‌و بواره‌ و ستایشی هه‌وڵه‌ زانستیه‌كانی توێژه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا جێگیربون، نه‌وه‌كانیان سه‌رقاڵی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئاست به‌رز و توێژینه‌وه‌ی زانستی نوێن و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ زانسییه‌ باڵاكانی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ خه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش سه‌رباری ئه‌و ئاسته‌نگه‌ زۆرانه‌ی دێنه‌ رێگایان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سیستمی خوێندنی ئه‌و وڵاتانه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی تێچونه‌  زۆره‌كانی خوێندنی باڵا.

ڕۆژی 14.3.2018، لیژنەیەکی 10 ئەندامی کە پێکهاتبوو لە پرۆفیسۆر ئیریک ئەی. پی. ستیجز، پرۆفیسۆر جان دانزر، رۆفیسۆر ئێس. ئانانس (هارڤرد، بۆستن، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، مانوو فاتیس (زانکۆی ئوکسفۆرد)، ستیفان فێرلۆرێن (زانکۆی دەرمانی چاریتی ــ بەرلین)... هەستان بە لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی نامەی دکتۆرای کچە پزیشکی کورد له‌نگێزه‌ ساڵح فه‌ره‌یدون لە زانکۆی ئیراسموس،له‌ ڕۆته‌ردام، بەشی پزیشکی ناوەکی ــ نەخۆشی ژنانە و زانستی دەرمانی، لەسەر ناهاوسەنگی دەمارە خوێنییەکان لە ژەهراویکردنی زیندۆڵەدا ــ ئاکامی نەخۆشییەکە، دیاریکردن و پێشبینی كردنی ئه‌و گرفته‌ ته‌ندروستییانه‌ بوو كه‌ روبه‌ڕوی مرۆڤ ده‌بنه‌وه‌.

پاش گفتوگۆ و تاوتوێکردنێکی چڕوپڕ، لیژنەکە نامەی دکتۆراکەی بە زۆر باش زانی و پەسەندی کرد. ئەندامانی لیژنەکە ستایشی ماندوبونه‌كانی توێژه‌ریانكرد به‌وه‌ی که‌ بابه‌تێکی سه‌رنجراکێشی کردۆته‌‌ بابه‌تی دکتۆراکه‌ی و سه‌رکه‌وتووانه‌ تێیدا قووڵ بۆتەوە و به‌ یه‌کێک له‌ کاره‌ زانستییه‌ باشه‌ پزیشکییه‌کان ئەژماریان کرد. 

د. له‌نگێزه‌ ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵه‌، له‌ سلێمانی له‌دایک بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵییەوە له‌گه‌ڵ خێزانی لە هۆلاند نیشه‌ته‌جێیە.


ئا: بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌ سه‌عید

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە615