ستیفن هاوكینگ زانای ناوداری فیزیا كۆچی دوایی كرد
ستیفن هاوكینگ، زانای ناوداری فیزیا و بواری گه‌ردونناسی، له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری كامبریجی به‌ریتانیا كۆچی دواییكرد.
لویسی رۆبێرت و تیم، كچ و كوڕه‌كه‌ی هاوكینگ، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ناوی خێزانه‌كه‌یانه‌وه رایانگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه باوكیان كۆچی دواییكردوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، كه هاوكینگ زانایه‌كی گه‌وره بوو، كار‌و هه‌وڵه‌كانیشی بۆ چه‌ندین ساڵی دیكه ده‌مێننه‌وه.
ستیفن هاوكینگ، ساڵی 1942 له‌شاری ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا له دایكبووه، له‌ساڵی 1963 تووشی نه‌خۆشی ALSبوو، كه نه‌خۆشیه‌كه ماسولكه‌كان بێ هێز ده‌كات و به‌رده‌وام له‌سه‌ر كورسی بوو، به‌بێ ئامێری ده‌نگیش نه‌یده‌توانی قسه بكات.
هاوكینگ، ته‌مه‌نی له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردونناسیدا به‌سه‌ربردو چه‌ندین كتێبی هه‌یه، ساڵی 1988 كتێبی "كورته‌یه‌ك له مێژووی كات"ی بڵاوكرده‌وه، كه زیاتر له 10 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشرا. ساڵی 1979 مه‌دالیای ئا‌لبێرت ئه‌نیشتاینی پێبه‌خشراوه.
خوێندراوەتەوە1448