بەڤیدیۆ...بەرپرسێک هاوشێوەی جۆرج بۆش پێڵاوی تێدەگیرێت
لەپەیمانگایەکی پاکستان، لەلایەن خوێندکارێکەوە پێڵاو دەگیرێتە دەموچاوی نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، نەواز شەریف لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا، کاتێک دەچێتە سەر مێزی قسەکردن، لەلایەن خوێندکارێکی پێشووی ئەو پەیمانگایە پێڵاو دەگیرێتە دەموچاوی .
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی ئەلعەرەبییە، دوای رووداوەکە خوێندکارەکە هێرش دەکرێتە سەری و لێی دەدەن و پاشان رادەستی پۆلیسی دەکەن.
پۆلیسی پاکستانیش ئاشکرایدەکات، هێرشبەرەکە ناوی تەڵحە منەور بوەو خوێندکاری پێشووی ئەو پەیمانگا بوەو لە ئێستادا بەهۆی برینداربوونی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە .
شایەنی باسە ئەم رووداوە هاوشێوەی رووداوەکی جۆرج بۆش بوە کاتێک لە ساڵی 2008دا لەلایەن رۆژنامەنوسێکی عێراقی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێڵاوی تێدەگیرێت و ئەم سیناریۆیە لە چەند شوێنکی دیکە بەشێوازی جیاواز دووبارە بوویەوە.
خوێندراوەتەوە1647