منداڵێک دایکی ناچار دەکات تا 47 ساڵ مۆبایلەکەی دابخات
بەهۆی بەهەڵە لێدانی ژمارەی نهێنی لەلایەن منداڵەکەیەوە، دایکێک ناچار دەبێت تا 47 ساڵ مۆبایلە ئایفۆنەکەی دابخات.
پێگەی نیوزویکی ئەمریکی بڵاویدەکاتەوە، لە چین دایکێک مۆبایلە ئایفۆنەکەی دەدات بە منداڵەکەی بۆ ئەوەی سێری گرتەیەکی ڤیدیۆی بکات و پاشان بەجێیدەهێڵێت.
دوای ئەوە مۆبایلە ئایفۆنەکە قوفڵ دەبێت و منداڵەکەش چەندین جار ژمارەی نهێنی بە هەڵە لێدەدات بۆ ئەوەی بۆی بکرێتەوە، بەڵام ناکرێتەوە.
لێرەوە نازانرێت منداڵەکە چەند جار ژمارەی نهێنی بە هەڵە لێیاوە و بۆی نەکراوەتەوە، بۆ چاککردنی ئەمەش دەبێت مۆبایل فۆڕمات بکرێت، لەمەشەوە هەموو داتاکانی ناوی دەسڕێتەوە ئەگەر نا دەبێت نیو سەدە چاوەڕی بێت تاوەکو وەک خۆی بمێنێتەوە.
سەبارەت بەشکاندنی قوفڵیی مۆبایلە ئایفۆنەکە، فەرمانبەرێکی لقی کۆمپانیای ئەپڵ لەشاری شانگهای دەڵێت، بەهۆی زۆر بەهەڵە لێدانی ژمارەی نهێنی لەلایەن منداڵەکەوە و بۆمانەوەی داتاکانی ناوی پێویستە بۆ 80 ساڵی داهاتوو ئیش نەکات.
لەبەر ئەم هۆکارەش دایکی منداڵەکە، مۆبایلە ئایفۆنەکەی دادەخات بۆ 47 ساڵی رابردوو بۆ ئەوەی داتاکانی ناوەوەی وەک خۆی بمێنێتەوە.
خوێندراوەتەوە2625