کەناڵەکانی MBC پەخشی دراما تورکییەکان رادەگرێت
ماڵپەڕی هاف پۆستی عەرەبی، ئاشكرای دەکات کەناڵەکانی MBC بەهۆی زیادبوونی قەیرانە سیاسییەکانی نێوان سعودییە و تورکیا، پەخشی دراما تورکییەکان رادەگرێت .
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی لیبانون فایلز، لە رۆژی یەکشەممەوە کەناڵەکانی MBC لەبری دراما تورکییەکان، درامای میسری و بەرازیلی و پاکستانی پەخشدەکات، بەوپێیەی کەناڵی MBC 4 لەجیاتی درامای ( فی داخل)، درامای بەرازیلی (حکایە روک) پەخش دەکرێت و درامای ( حب للایجار) کورتکرایەوەو زنجیرەی کۆتایی لێ پەخشکرا، هەروەها
کەناڵی MBC 1 لەجیاتی درامای ( انت وطنی) درامای پاکستانی ( حب بلا حدود) پەخش دەکرێت .
هەروەها هۆکاری راگرتنەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی ململانێ و زیادبوونی قەیرانە سیاسییەکانی نێوان سعودییە و تورکیا.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی هاف پۆستی عەرەبی، تائێستا MBC بە فەرمی هیچ بەیاننامیەکیان تایبەت بە راگرتنی دراما تورکییان رانەگەیاندوە.
سەرچاوە/ huffpostarabi

خوێندراوەتەوە5175