ئیبراهیم تاتڵس و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند سه‌ردانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن
به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی ته‌مه‌نی ئه‌ردۆغانه‌وه
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و بواری نواندن له توركیا كه پێكهاتبون له (هونه‌رمه‌ندان ئۆرهان گه‌نجه‌به‌ی، ئاژدا په‌ككان، ئیبراهیم تاتڵیسه‌س، یاڤوز بینگۆل، هولیا كۆچییت، جه‌نگیز كورتۆڵو، حه‌سه‌ن كاچان، جه‌مال هوناڵ، قادر چۆپده‌میر، سیبه‌ل جان، سه‌ردار گۆكهان، بوراك حه‌قی و ده‌مه‌ت تونجه‌ر و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر و سیناریستان، مه‌همه‌ت بۆزداغ و عوسمان سۆیكوت) سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیانكرد به‌بۆنه‌ی پیرۆزبایی كردن له ساڵی نوێی ته‌مه‌نیه‌وه.
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا و هونه‌رمه‌نده‌كان له كۆشكی كۆماری دور له‌چاوی كامێرا ئه‌نجامدراوه و تیایدا ئه‌مڕۆ وه‌كو پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی له‌دایكبونی ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ئاڕاسته‌كراوه، جگه له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندان پشتوانی خۆیان بۆ هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین دوپاتكردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌واداری ژماره‌یه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن، ته‌نانه‌ت كۆمپانیا و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران دۆلار بۆ كڕینی به‌رهه‌م و دراما و پڕۆژه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ته‌رخان ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌چاره‌ی ئاشتی له هه‌موو ناوچه‌كان.
خوێندراوەتەوە6195