دایك و باوكی میلانیا تره‌مپ بوونه خاوه‌نی گرین كارت
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌ك له دایك و باوكی میلانیا هاوسەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، مافی وه‌رگرتنی گرین كارتیان له ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێناوه كه نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی و مافی كاركردنیان له‌و وڵاته بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
وه‌رگرتنی گرین كارت له لایه‌ن دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه كه به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه ناسراوه، بووه‌ته بابه‌تی مشتومڕێكی جیاواز.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، پارێزه‌ری هه‌ریه‌ك له ئامالیا دایكی میلانیا ڤیكتۆر كناڤسی باوکی، رایگەیاند ئه‌و دوو هاوسه‌ره ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوونه‌ته خاوه‌نی گرین كارت.
بەڵام پارێزەرەکە باسی له‌وه نه‌كردووه كه ئامالیا و ڤیكتۆر كناڤس كه‌ی و به چ شێوه‌یه‌ك گرین كارتیان وه‌رگرتووه و رایگه‌یاندووه، " ده‌توانم ئه‌وه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه دایك و باوكی خاتوو میلانیا بوونه‌ته خاوه‌نی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی یاسایی له ئه‌مریكا. به‌ڵام بریگرته‌كانم ده‌یانه‌وێت رێز له مافه كه‌سییه‌كانیان بگیرێت" .
له كاتێكدا مشتومڕه‌كان سه‌باره‌ت به مژاری "كۆچبه‌ریی" له‌نێو رای گشتیی ئه‌مریكادا درێژه‌یان هه‌یه، وه‌رگرتنی گرین كارت له لایه‌ن دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه كه به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه ناسراوه، بووه‌ته بابه‌تی مشتومڕێكی جیاواز.
میدیاکانی ئەمریکا رایگەیاند کە پێ دەچێت دایک و باوکی هاوسەری ترەمپ لە رێگای "کۆچی زنجیرەیی"ەوە کارتی سەوزیان وەرگرتبێت و ئاماژەشیان بەوە داوە کە ئەمە هەڵسوکەوتێکی "لێکدژان"ی ترەمپە.
خوێندراوەتەوە1722