هەمەڕەنگ

له‌به‌ر نه‌بوونی زیندانی هۆڵه‌ندا زیندانییه‌كانی داده‌خات

بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئەنجامدانی تاوان، حکومەتی هۆڵەندا بڕیاری داخستن بۆ ٢٧ زیندان دەردەکات.

حكومه‌تی هۆڵه‌ندا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان و نه‌بوونی سزادراو، بڕیاریدا 27 زیندانی وڵاته‌كه‌ی دابخات.

به‌ داخستنی ئه‌و زیندانیانه‌ هۆڵەندا سوودمەند دەبێت، لە بینای ئەو زیندانیانەی چۆڵکراون و دەیانگۆڕێت بۆ کۆمپانیاو چەند هۆڵێک و ئۆفیسێک.

له‌ ئه‌نجامی داخستنی ئه‌و  27 زیندانییه‌ش دوو هه‌زار كارمه‌ندی زیندانه‌كان بێكاربوون و له‌ ئێستادا حكومه‌ت له‌ هه‌وڵی دابینكردنی كاره‌ بۆیان.

به‌ داخستنی ئه‌و 27 زیندانه‌، ژماره‌ی زیندانه‌كانی هۆڵه‌ندا كه‌مبویه‌وه‌ بۆ 60 زیندان، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتوته‌ 17 ملیۆن كه‌س.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2067