ڤیدیۆی جادوگهرێك بینهرانی توشی شۆك دهكات
جادوگهرێكی ئەمریکی گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا کچە منداڵەکەی لە ئاستی سکیدا دەکات بە دوو بەشەوە .
بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی جوستین فلومی جادوگهر، گرتە ڤیدیۆکەی لە پەڕەی The Magic Show لە فەیسبوک بلاوکردۆتەوە و بینەرێکی زۆری هەبووە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەتووە، جادوگهرهكه کچە منداڵەکەی کە کەمتر لەساڵێکە پاڵخستوە لەسەر میزێکی ماڵەکەی و پاشان دوو کتێبی رەنگاورەنگ دەخاتە سەر سکی و جەستەی کچەکەی دەکات بە دووبەشەوەو دواتر وەک خۆی لێدەکاتەوە.
هاوکات ئەم گرتە ڤیدیۆیە زیاتر لە 143 ملیۆن بینەری هەبوەو بۆتە جێی شۆک لەکاتێکدا کۆمەڵێک کۆمێنت و قسەو باسی لەبارەوە کراوە، کە بەرای هەندێکی جادوگهرهكه بەشی خوارەوەی منداڵەکەی شاردۆتەوە لە ژیر مێزەکە یاخود گرتە ڤیدیۆکە مۆنتاژ کراوە.
via me.me
خوێندراوەتەوە4838